یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی راگەیاند
یەپەگە ناسنامەی شەهید سەربەست حەڵەبی راگەیاند، کە ١١ ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدببوو.
یەپەگە ناسنامەی شەهید سەربەست حەڵەبی راگەیاند، کە ١١ ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدببوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەبارەت بە بابەتەکە لەسەر ماڵپەڕی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هاوڕێمان سەربەست حەڵەب لە رۆژی ١١ی تشرینی دووەمدا کاتێک لە حەڵەب لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەڤاڵمان سەربەست لە شاری عەفرین و لە ناو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزدا لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سەر بنەمای ئازادی خاک و گەلەکەمان بە تایبەتی رزگارکردنی شارە داگیرکراوەکان بەشداری ریزەکانمان بووە. بە بەشداربوونی پڕ ورەو و بە رەنج و لەخۆبوردەیی، پاکی و بێگەردی خۆی بەرامبەر بە هەڤاڵانی، بووە کەسایەتیەکی نمونەیی".
یەپەگە وێڕای دووپاتکردنەوەی بەڵێنی خۆیان بۆ هێنانەدی خەون و ئامانجەکانی سەرجەم شەهیدان رایگەیاندووە: "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سەربەست و گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان دەکەین".
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: سەربەست حەڵەب
ناو و پاشناو: رەفعەت عەلی
ناوی دایک: حەیات
ناوی باوک: خالید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەڵەب/ ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
هـ . ب