ئۆپراسیۆنی قه‌سه‌ده: سهرچهتهیهكی داعش كوژرا
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ده‌شتاییه‌كانی حه‌سه‌كه له ئۆپراسیۆنێكدا سهرچهتهیهكی داعش كوژراوه.
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ده‌شتاییه‌كانی حه‌سه‌كه له ئۆپراسیۆنێكدا سهرچهتهیهكی داعش كوژراوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كرد كه له باشوری حه‌سه‌كه ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
له راگهیهنروهكهدا ئه‌م زانیارییانه خراونه‌ته‌روو:
"له دژی سهرچهتهیهكی رێكخراوی داعش له گوندی عهتالهی شه‌هداد له باشوری حه‌سه‌كه ئێمه ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منییمان ئه‌نجامدا. ئه‌و سه‌رچه‌ته‌یه پاره‌ی ده‌گواسته‌وه و به‌سه‌ر شانه‌كانی رێكخراوه‌كه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌واندا دابه‌شی ده‌كرد. پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ په‌یامه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌كرد، به‌شداری له پلانی هێرشه‌كان له دژی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاری، سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كاندا كردبوو".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هێزه‌كانمان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌وتنه شوێن ئامانجه‌كه. به‌ڵام ئه‌و له ماڵه‌كه هه‌لات. هێزه‌كانمان داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان لێ‌كرد. به‌ڵام به ته‌قه‌كردن وه‌ڵامی دایه‌وه، به‌وه‌ش هێزه‌كانمان و هاوپه‌یمانان كه‌وتنه جوڵه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كردن راگیرا و پشكنین له ناوچه‌كه ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه كوژراوه. ئه‌و چه‌كه‌ی پێیبوو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بهڵگهنامهكانیشیدا گیران".
قه‌سه‌ده له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی رایگه‌یاندووه، "یه‌كینه‌ی تایبه‌تمان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چالاكی تیرۆر و شانه‌كانی رێكخراوی داعشی تیرۆریست بوه‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه مسۆگه‌ر بكرێت".
هـ . ب