یەپەژە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێمان یاسمین ئیبراهیم بە ناسناوی ئاڤاشین زنار کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو، لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدبوو".
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێمان یاسمین ئیبراهیم بە ناسناوی ئاڤاشین زنار کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو، لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدبوو".
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە شەڕڤانی ئەوان بە ناوی ئاڤاشین زنار ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بووە، لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان ئاڤاشین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین لە دایکبوو. بڕیارداری بەرزی هاوڕێ ئاڤاشین لە ناو ریزەکانی تێکۆشاندا لە هەموو ساتێکی ژیانیدا رەنگی دەدایەوە. هاوڕێ ئاڤاشین بە پەیوەست بوون، وەفاداری گەورە لە سەر هێڵی ئازادی ژن، خۆ پەروەردەکردنی بە بنەما دەگرت. بە کەسایەتی ئازای خۆی سەرجەم ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی کە شۆڕش پێی سپاردبوون، بێ دڕدۆنگی و دوو دڵی بەجێگەیاند. بە هەڵوێستی نمونەیی خۆی بووە یەک لەو شۆڕشگێڕانەی هەرگیز مێژوو ناوەکەی لە بیرناکات.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێمان ئاڤاشین و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەن. شەهیدانمان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاددا مەشخەڵن و رێگامان رووناک دەکەنەوە. بۆ ئەوەش هەموو خەونەکانی هاوڕێیانی شەهیدمان دەهێنینەدی و لە کەسایەتی هاوڕێ ئاڤاشیندا دەبینە رێبوار و شوێنکەوتووی دۆزی سەرجەم شەهیدانی ئازادی گەلان.
ناسنامەی هاوڕێمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئاڤاشین زنار
ناو و پاشناو: یاسمین ئیبراهیم
ناوی دایک: مەولودە
ناوی باوک: وڵات
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.١٠.٢٠٢٣/شەداد
هـ . ب