ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات پێش لە لەناوچوونی داعش بگرێت
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی جزیر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات پێش لە لەناوچوونی داعش بگرێت.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی جزیر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات پێش لە لەناوچوونی داعش بگرێت.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی جزیر بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
خۆبەڕێوەبەری لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وەها باس دەکات:"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی دوێنێ جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ هێرشی کردە سەر ناوەندێکی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی ڕمێلان و 2 ئۆتۆمبێلی لە قامیشلۆ کردە ئامانج". بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتی شەهید و ٥ی دیکەش بریندار بوون."
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووە و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت:"ئامانجی دەوڵەتی تورک تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە و پێشی گرتنە لە هەوڵەکانی لەناوبردنی داعشە، بەتایبەتی دوای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزەکانی قەسەدە و تێکۆشانی دژی تیرۆر بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕێگری کردنەلە لەناوچوونی داعشە و دەستگیرکردنی سەرچەتەکانییە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەئامانج کردنی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی هەرێمەکەی بە تاوانی شەڕ پێناسە کرد کە ئامانجی تێکدانی کار و چالاکی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریە بۆ ئەوەی خزمەتی گەل نەکەن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەرسڵامەتی لە کەسوکاری شەهیدانی هێرشەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانی خواست و سیاسەتی تیرۆر و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
هەروەها بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا شەرمەزار کرد و لە هەمان کاتدا داوای کرد بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جیددیئیان هەبێت.
لە کۆتاییدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند سەرەڕای هێرشەکان، لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و پەرەپێدانی پڕۆژەی دیموکراتیک و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و لەناوبردنی تیرۆر تێکۆشانیان بەردەوامە. هەر وەها داوای لە گەل کرد یەکێتیان بەهێزتر بکەن و لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان بەرخۆدانی زیاتر بکەن.