ئیدارەی خۆسەر: دەبێت ئەوانەی بەرپرسیارن لە کوشتنی خەڵکی سڤیل سزا بدرێن

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات و داوای یکێتی و یەکڕیزیی لە گەل کرد.

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەولەتی تورک بە سەرپەرشتی حکومەتی ئاکەپەوە هەوڵدەدات دەستێوەردان لە ناوچەکەدا بکات و خۆی تێوەگلێنێت لە دۆسیە ناوخۆیی و ناونەتەوەییەکان، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ڕای گشتی تورکیا بەرەو هیپۆتێز ببات و سیاسەتە ناوخۆییەکانی خۆی بشارێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆڵی نەرێنی لە سوریا و تەواوی ناوچەکەدا ئاشکرا بووە."

ئاماژە بە هەوڵی فریودانی ڕای گشتی کرا لە تورکیا و وترا: "دەوڵەتی تورک لە تەنیشت سیاسەتە قرکەرەکانی خۆی لە سەر ناوچەکان، بۆ ڕێگاکانی فریودانی ڕای گشتی لە تورکیا بەردەوامە لە بیانوهێنان و درۆکرد". ئەو ئامرازوکانی جەنگ بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ ڕووبەروی ناوچەکانمان دەکات و ناوچەکانمان دەکاتە ئامانجی خۆی، هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری ئارامی ناوچەکەمان دەکات و ڕێگری لە هەوڵی بنبڕکردنی تیرۆر دەکات.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وترا: "بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل کە ٢ ڕۆژ لەمەو بەر و دوێنێ شەو ئەنجامدارا، هەروەها ئەو بەئامانجگرتنەی کە لە ٤ی تیشرینی یەکەم ئەنجامدرا، بەئامانجکردنی بەرچاوی ئارامی ناوچەکە و هەوڵی ئاشکرا کە خواستی دەوڵەتی تورکە، پێشێلکردنی هەموو پێوەرەکانی ئەخلاقی و یاساییە، کە هەر خۆی ئەم شتانە نازانێت، هەروەها تاوانێکی جەنگە کە ناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە.

ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئارامی ناوچەکە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە گرنگەکان بۆ ئەو ناوچەیەی کە ٥ ملیۆن کەس تێدا دەژین، کە لەناویاندا کۆچبەر، پەنابەرانی ناوچەکانی سەرێکانی، گیرێ سپی و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی سوریا هەن.

ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوامی ئەم هێرشانە دۆخێکی خراپی مرۆیی و ژیانی لێدەکەوێتەوە. دووپاتی دەکەینەوە کە هەر هێرشە دوژمنکارییەکان ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی ناچەکە دەکات و لە ناوچەکەدا سەختی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بۆیە دەبێت هەڵوێستێکی ڕوون لەلایەن هەموو ئەو هێزانەی کە سەقامگیری ناوچەکە دەپارێزن و بۆ لەناوبردنی تیرۆر تێدەکۆشن نیشان بدرێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێندرێت. ئەوانەی بەرپرسیارن لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان، دەبێت بەپێی یاسا ناونەتەوەییەکان سزا بدرێن. لەبەر ئەوەی ئەم چالاکییانە کردەوەی توندوتیژی و تاوانی جەنگن".

هەڕوەها له کۆتایی ڕاگەیەندراوه که دا بانگەوازی یکێتی و یەکڕیزی لە گەلی ناوچەکە کرا و سه ڕەخۆشی ئاراستەی که سوکاری شەهیدانی کرا و داوای شیفا بۆ برینداران کرا.