ڕۆژنامەنووس ئۆزلەم گورسەس دەستبەسەرکرا
ڕۆژنامەنووس ئۆزلەم گورسەس بەهۆی وتەکانی دەربارەی سوپای تورک دەستبەسەرکرا.
ڕۆژنامەنووس ئۆزلەم گورسەس بەهۆی وتەکانی دەربارەی سوپای تورک دەستبەسەرکرا.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ لێپرسینەوەی دەربارەی ڕۆژنامەنووس ئۆزلەم گورسەس دەست پێ کرد. ڕاگەیاندرا کە ڕۆژنامەنووس ئۆزلەم گورسەس بەهۆی ئەوەی لە گرتەڤیدیۆیەکدا لە یوتوب گوتویەتی "وەک دەبینن، پێکهاتەی داعش، واتە پێکهاتەی سوپای تورکیا_سوپای نەتەوەیی سوریا، دەسکەوتی بچوکی بەدەستهێناوە لە ناوچە کوردییەکان"، لێپرسینەوە بەرامبەری دەست پێ کراوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند ئۆزلەم گورسەس بەم قسانە "سوپای تورکیا دەشوبهێنێت بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، وەها نیشانی دەدات ئەم سوپایە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە مامەڵە دەکات کە ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی دەکەن".