ئاماری مانگی ئەیلولی تیرۆری دەوڵەتی تورک لە عەفرین خرایەروو
رێکخستنی مافی مرۆڤی هەرێمی عەفرین ئاماری مانگی ئەیلولی بۆ کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆری دەوڵەتی تورکی لە عەفرین ئاشکرا کرد.
رێکخستنی مافی مرۆڤی هەرێمی عەفرین ئاماری مانگی ئەیلولی بۆ کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆری دەوڵەتی تورکی لە عەفرین ئاشکرا کرد.
رێکخستنی مافی مرۆڤی هەرێمی عەفرین ئاماری تیرۆری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ مانگی ئەیلول ئاشکرا کرد.
رێکخستنەکە لە لێدوانێکدا کە لە کەمپی سەردەم لە کانتۆنی شەهبا بڵاوی کردەوە، باسی لە کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆری سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کرد کە لە مانگی ئەیلولدا ئەنجامی داون.
لە لێدوانەکەدا باس لەوە کرا کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە فشار و زۆرداری و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیە کوردەکانی عەفرین و هاوڵاتی دەرفڕێنرێن و کچی کورد بە زۆرەملێ لە ئەندامی چەتەکان مارە دەکرێن.
هاوکات باس لەوەش کرا کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سروشتی عەفرینیش دەشێوێنن و ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن، دارە زەیتوونەکان دەستووتێنن و دارستانەکان دەبڕنەوە.
ئاماری تیرۆری دەوڵەتی تورک لە مانگی ئەیلولدا بەم شێوەیەیە:
* ٢ کەسی مەدەنی کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی ٩ مانگانە.
* ٨٤ هاوڵاتی رفێنراون و ١٤ کەسیان بە فیدیە ئازاد کراون.
* بەشوودانی زۆرەملێ بەردەوامە، ٣ کچی منداڵکار بە زۆرەملێ بە شوودراون.
* زیاتر لە ٧٠٠ داری زەیتوون بڕاونەتەوە.
* لە دوو شوێن دارستان سووتێنراون.
* چوار شوێنەواری مێژووی لەناو براون.
* شوێنەوارەکانی ناوچەکە گۆڕاون.
* ناوی شارۆچکەی مەیدانکێیان گۆڕیوە بۆ ئەرتخەرل.
* مالی هاوڵاتیانی کورد دەدزن و دەیفرۆشن.
* پارەدان بەسەر دانیشتواندا دەسەپێنن.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا باس لەوە کرا کە ئەو کوردانەی لە عەفرینەوە کۆچبەر بوون و رزگاریان بووە لە هێرشە داگیرکەریەکان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندەکانیان بوردومان دەکەن. لە لایەکیترەوە لە هەمان مانگدا دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی، کانتۆنی شەهبا و ناوچەکانی شێراوا و شەڕای ٣٧٧ جار توپباران کردووە.
لە کۆتاییشدا باس لەوە کراوە کە تیرۆری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەر چاوی جیهان ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ کەس دەنگی لێوە نایەت و چاویان لێداخستوووە.
ز.ش