ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرشکردنەسەر عفرینی کرد

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەی پارتەکەی خۆیدا جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش کردنەسەر کانتۆنی عفرینی کرد.


ناوەندی نوچەی فورات،
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەی پارتەکەی خۆیدا جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش کردنەسەر  کانتۆنی عفرینی کرد.
ئەردۆغان لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان دا جارێکی دیکە باکوری سوریای وەک هەڕەشێک بۆ بۆ وڵاتی تورکیا ناوبرد و رایگەیاند کە هێرش ئەکەینە سەر هێزەکانی ئەودیوی سنور و لە داهاتوێکی نزیکدا یەک سەر لەناویان ئەبەین.
ئەردۆغان شەرڤانانی یەپەگەی وەک تیرۆریست ناو برد و دوپاتی کردوە کە ئێمە سورین لەسەر هێرش کردنەسەر عفرین.
ئەم وتانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە چەندجار برێک لە وڵاتانی جیهان هێرشی ئەرتەشی تورکیان بۆ سەر خاکی باکوری سوریا ئیدانە کردووە و داوی کۆتایی پێهێنانی ئەو هێرشانەیان کردووە.