بانگه‌وازییه‌ك له كانتۆنی عه‌فرینه‌وه بۆ ڕای گشتیی جیهان
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتیی كانتۆنی عه‌فرین كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد و داوای پشتگیری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتیی كانتۆنی عه‌فرین كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد و داوای پشتگیری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (٢٨ی ژانوویه) ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆنی عەفرین، لەبەردەم بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنه‌كه كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه كه تیایدا داوا له ڕای گشتیی جیهان و گه‌لانی ئازادیخواز كرا پشتیوانی عه‌فرین بكه‌ن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا: سوپای تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ی مانگەوە دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە وان هێرشیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکردووە. سوپای تورکیا و چەتەکانی لە ٩ ڕۆژی ڕابردوودا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە چەکی قورس و فرۆکەی جەنگی هێرش دەکەن و منداڵان و ژنان و هاوڵاتیان دەکەنە ئامانج و چەندین کۆمەڵکوژییان ئه‌نجامداوە کە زۆربەی قوربانییان ژن و منداڵی بێ تاوانن، هەروەها بەشێکی زۆر لە کوژراوەکان ئەو هاوڵاتییانەن کە لەبەر شەڕ و ماڵوێرانی پەنایان هێنابووە به‌ر عەفرین.
لە درێژه‌ی كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا ئامانجی ئاکەپە ئەوەیە؛ ئەو چەتانەی کە لە باکووری سوریادا تێك‌شكاون، جارێکی دیکە بیانژیه‌نێتەوە و بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاولكردنی ناوچەکەیان. سوپای تورکیا بەو هێرشانە بەنیازە ئیمپراتۆری عوسمانی لە ناوچەکەدا دروست بكاته‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: سەرەڕای هەموو دڕنده‌ییەکان و هێرشەکانیان، هاوڵاتیان و شەڕڤانانی هه‌سه‌ده بەرخۆدانی مێژووییان ئەنجامداوە و ڕێگەیان نەداوە تەنانەت هەنگاوێکیش پێشڕەوی بکەن.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی عه‌فرین داوای له هەموو دەزگه، رێکستنه نێودەوڵەتییەکانی جیهان، گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان و مرۆڤدۆستان كرد، پشتیگریی بەرخۆدانی عەفرین بکەن و دڕندەییەکانی حکومەتی ئەردۆغان لەدژی مرۆڤایەتی بە ڕای گشتی رابگەیەنن.
ش. م