بەردەوامی تۆپبارانی ناوچەکانی عەفرین لەلایەن ئەرتەشی تورک

ئەرتەشی داگیرکەری تورک لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە دەستیان کردووە بە تۆپ بارانی ناوچەی راجۆ و گوندەکانی جندرێس.

سەرچاوەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین رایانگەیاند کە تۆپخانەکانی ئەرتەشی تورک لە بەرەبەیانییەوە دەستیان کردووە بە تۆپ بارانی گوندەکانی قەرە بابا،کێم رەش، پیرە حەشارکێ و دەوروبەری گوندی حۆبیکا و چیاکانی دەوروبەری ناوچەی راجۆ.

جێگای ئاماژەیە کە تۆپ بارانی ناوچەکە  بێ وچان بەردەوامە و یەکینەکانی پاراستنی گەلێش بەدەستەوبرد وڵامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیان دایەوە.

هەروەها گوندەکانی خەلیل و حاجە حەسەن سەرناوچەی شێیە هەرێمی جندرێس لەلایەن تۆپخانەکانی خاڵی سنوری ئەرتەشی تورک بە خەستی تۆپ باران دەکرێن.

تا ئیستا ئامارێکی زەلال لە خەسارەکانی ئەو تۆپ بارانانە ئاشکار نکراوە.