تاوانی مرۆڤایەتی لە عەفرین بێوەستان بەردەوامە

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بێوەستان هاوڵاتیانی مەدەنی دەڕفێنن، باج لە خاوەنی باخی زەیتوونەکان وەردەگرن و لە زۆر دەڤەریش دارەکانی زەیتوون دەبڕنەوە.

ڕفاندن، کوشتن، دەستدرێژی، وەرگرتنی باج، بڕینی دار زەیتوونەکان لە عەفرین بەردەوامە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند، چەتەکانی جەبهە ئەلشامیە بە فەرمانی هەواڵگری دەوڵەتی تورک، کوردێکیان بەناوی مستەفا حەمودیان لە گوندی دێوای خوارووی سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرین ڕفاندووە.

ڕێکخراوەکە راشیگەیاند، چەتەیەک بەناوی سەعید ئەبو وەقاس لە گوندی مەروانیەی ناوچەی شیێی داگیرکراو، ١٠٠ دۆلار باج لە خاوەنی هەر باخ و زەویەک وەردەگرێت. هێشتا زەیتوونەکان بێنەگەییون و نەفرۆشراون داوای باج دەکات.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، چەتەکانی ئەمشاتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی قەرمیتلقی ناوچەی شیێ بۆ هەر دارێکی زەیتوون کە دەنێژرێت ٨ دۆلار وەردەگرن، هەروەها لەسەدا ١٥ی بەرهەمی زەیتوونیش بۆ ئەوانە.

لە لایەکی ترەوە سەعید بن ئەبو وەقاس ٢ هەزار ٨٠٠ داری زەیتوونی بە تەمەنی لە گوندی مەروانیەی خواروو بڕیوە.

ف.ق