جموجوڵی سەربازی سوپای تورک لەجەرابلوس

سوپای تورک کەرەستە و هێزی دیکەی ناردە جەرابلوس، ڕاگەیەندرا کە دەیان زرێپۆش و تانکی دیکەی ناردووە بۆ جەرابلوس.

بە پێی هەواڵێ گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵی فورات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەیان تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی دیکەی سوپای تورک نێردراون بۆ جەرابلوس.

سوپای تورک بەنیازە ئەو کەرەستە سەربازییانە لە شەڕی دژی عەفریندا بەکاربهێنێت و بەو مەبەستەش ڕەوانەی سنوورەکانیی ئیدلب و عەفرینیان دەکات.

سوپای تورک هێڕشەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین زیاتر کردووە، لە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی بۆ سەر گوندەکانی عەفرین زیانی مادیی زۆر بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.