حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ئانها) ڕایگه‌یاند، قه‌یرانی سووریا له ڕێی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: «شه‌ڕ و به‌كارهێنانی چه‌ك ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌م ئاسته كه زیانێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه كه‌وت. ئێمه بینیمان كه ده‌كرێت چه‌ك ته‌نیا له دژی چه‌ته‌كان كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌كاربهێنرێت.»
ده‌رباری چی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێم كردووه؟
حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌رباره‌ی ڕۆژه‌ڤی دیداره‌كانی مه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا گوتی: «له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێمه پێشنیازه‌كانی خۆمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆسه‌ری دیموكراتی و ئه‌و ههرێمانانهی له ده‌ستی داعش ڕزگاركراون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سیڤیله‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی باكووری سووریا. ئه‌مانه نموونه‌ی ئازادی و دیموكراتین. ئێمه ده‌مانتوانی ئاسایشی هه‌رێمه‌كانی خۆمان بپارێزین.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سه‌ده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «بابه‌تی سه‌ره‌كیی ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه بوو؛ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆسه‌ر و خۆجێییه‌كانی باكووری سووریادا هه‌موو ئایین، مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كان به‌شدار بن. ڕژێمی سووریاش ١٠٧ قانوونی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌رێمییه‌كانی سووریای پێشنیاز كرد و بڕیاری دا كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه گفتوگۆ بكات و به دوای چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا بگه‌ڕێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دانوستانی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.»
حه‌سه‌ن عه‌لی ڕاشیگه‌یاند: «ئامانج له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه ده‌كرێن و ده‌ڵێن هه‌رێمه‌كه ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا ده‌كرێت، دروستكردنی ئاڵۆزییه. ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌رێمانه‌ی به خوێنی قاره‌مانه‌كان ڕزگاركراون، بابه‌تی بازرگانی نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك باس ناكه‌ین.»
«ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه ئازادكردنی عه‌فرینه»
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كرد كه دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێم به‌رده‌وام ده‌بن. ده‌رباره‌ی عه‌فرینیش گوتی: «بۆچوونی هه‌ردوو لامان وه‌هایه كه توركیا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره. عه‌فرین و زۆر هه‌رێمی دیكه‌ی سووریای داگیركردووه. به گوێره‌ی هه‌ردوو لا شوێنی توركیا نه له عه‌فرین و نه له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی سووریا نییه.»
ناوبراو گوتیشی: «ده‌رباره‌ی داگیركردنی عه‌فرین، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جیهانیش هه‌یه. چونكه بووه‌ته بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌تانی جیهان و ڕژێمی سووریاش. مادام ئامانجی ئێمه یه‌كێتیی خاكی سووریایه، ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێته نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه توركیا داگیری كردوون. ئامانج و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه ڕزگاركردنی عه‌فرینه.»
s.m