ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌م جاره‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر تربه‌سپی؛ كه‌سێك بریندار بوو

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوله‌بارانی گوندی تل جیهان-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی تربه‌سپی كرد له‌ سنووری كانتۆنی قامیشلۆ، له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك بریندار بوو.

سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی تل جیهان-ی سه‌ر سنووریان كرده‌ ئامانج. له‌ ئه‌نجامی گوله‌بارانی سه‌ربازاندا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سه‌نادید به‌ ناوی عه‌دنان ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف بریندار بوو. ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید به‌رخۆدان كرا له‌ شاری دێرك.

ڕژێمی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٦ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه‌ خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تی كۆبانێ و گرێسپی ده‌كاته‌ ئامانج و له‌و هێرشانه‌دا چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل كوژران و بریندار بوون.

دوێنێ له‌ گرێسپی منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵان كوژرا. له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مڕۆی دژ به‌ گرێسپی-ش گوڵستان محه‌مه‌د و ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌د په‌یامنێرانی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ گوڵستان محه‌مه‌د سه‌ری بریندار بووه‌ و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش باری ته‌ندرووستی باشه‌.

s.m