دوایین زانیاری ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دێره‌زۆر
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بۆ ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌جین ده‌ستیان پێكردووه، به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی.
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بۆ ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌جین ده‌ستیان پێكردووه، به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) وه‌رمانگرتووه، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ٢ كیلۆمه‌تری دیكه له ده‌وروبه‌ری گوندی سووسه‌ی سه‌ر به دێره‌زۆر پێشڕه‌وییان كردووه.
ڕۆژی ڕابردوو له گوندی بۆخازی سه‌روو كه ٦ كیلۆ مه‌تر له سنووری عێراق دووره، له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕ ڕوویدابوو. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
له دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی قه‌سه‌ده، ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیل له سنووری باكووری شارۆچكه‌ی حه‌جین-ه‌وه خۆیان گه‌یانده شارۆچكه‌ی ئیوا. ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ هێشتا ئاماری نوێ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماری ١٢ی ئهیلوول\٢١ی خه‌رمانان كه قه‌سه‌ده بڵاوی كردبوویه‌وه له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا ٤١ چه‌ته كوژرابوون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندبوو كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ڕووبه‌ڕوو شه‌ڕی چه‌ته‌كانیان كردووه و ١٠ خاڵی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كان ڕزگار كراون. به گوێره‌ی به‌رپرسانی قه‌سه‌ده، چه‌ته‌كانی داعش هه‌موو چه‌ك و ئامێره سه‌ربازییه قورسه‌كانیان له شارۆچكه‌ی حه‌جین جێگیر كردووه. فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێره‌زۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بوو خه‌ولا ڕایگه‌یاند، به‌و هۆیه‌وه پاك كردنه‌وه و ڕزگاركردنی ناوچه‌كه ئاسان نابێت، به‌ڵام هێزه‌كانیان كۆتایی به تێرۆریستان دێنن.
خه‌ولا به ئاژانسی ئانهای ڕاگه‌یاند، له ناوچه‌كه ٣ هه‌زار چه‌ته‌ی داعش هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كه قورسه‌كانیان له شارۆچكه‌ی حه‌جین جێگیر كردووه، شه‌ڕێكی سه‌خت دێته ئاراوه.
s.m