دەوڵتی تورک فەرمانی چۆڵکردنی شارێکی هاوسنوری عەفرین ئەدات

دەوڵەتی تورک فەرمانی "دەرچن لە شار"ی داوەتە بنەماڵەی فەرمانبەر و سەربازان-ی دانیشتووی شاری کیلیس-ی تورکیا، کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورک فەرمانی "دەرچن لە شار"ی داوەتە بنەماڵەی فەرمانبەر و سەربازان-ی دانیشتووی شاری کیلیس-ی تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک ڕۆژی پێنج شەممەی وەک دواین کات بۆ دەرچوونی بنەماڵەی فەرمانبەر و سەربازان-ی دانیشتووی شاری کیلیس-ی هاوسنووری عەفرین دیاریکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا، بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورکیا هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیردەکات و پیداویستییەکی زۆری شەڕی بردووەتە سەر سنوورەکان.