سوپای تورک لە تل تەمر هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران دەکات، شەڕ بەردەوامە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچە مەدەنییەکانی تل تەمر بە سەختی تۆپباران دەکات. لە چەندین گوندی ناوچەکە شەڕێکی قوڕس روودەدات.

هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر بەردەوامن. بە پێی زانیارییەکان لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە گوندەکانی داودیەو عیشاو گەبۆ بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکەوە، شەڕێکی قوڕس روودەدات. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سوریانیش کە لەو بەرەیە لە بەرگریدان، وڵامی توندی داگیرکەران دەدەنەوە.

لە لایەکی ترەوە هێرشی سەر گوندەکانی تل تەویل و تل کێفیش کراوەو بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووەو ئاوارە بوون. لەو گوندانە تا ئێستاش خەڵکی سڤیلی لێ دەژیت و بە هۆی هێرشەکانەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

ز.ش