سوپای تورکیا تۆپبارانی عەفرین دەکات
سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ھەرێمی عەفرین.
سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ھەرێمی عەفرین.
سوپای تورکیای داگیرکەر درەنگانی ئەمشەو لە سەربازگەی سیجێی سەر سنووری عەفرین و باکووری کوردستانەوە بە چەندین جۆری چەک ھێرشی کردە سەر گوندی مەروانی ناوچەی شیێی جندرێس و گوندی گرزیلە و چەندین گوندی دیکەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە ھەرێمی عەفرین.
سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ھەرێمەکە ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا بە ھاوەن، تۆپ و کاتیۆشا ھێرشەکانی ئەنجامداوە. ھاوکات لە ھەرێمی عەزازەوە بە ھاوەن ھێرشی کردۆتەسەر گوندەکانی ناوچەی شەرا و ٥ تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون کە تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.
تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە تۆپباران بەردەوامە.
ش. م