شەڕڤانانی قەسەدە: ئێمە بۆ ساڕێژکردنی برینی گەل شەڕدەکەین

لەناو ڕیزی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لەهەرڕەنگ، زمان وباوەڕی بوونی هەیە. شەڕڤانانی قەسەدە ڕایانگەیاند کە ئەوان بۆساڕێژکردنی برینی گەل شەڕدەکەن وئامانجی ئەوان دامەزراندنی وەڵاتێکی ئازاد ودیموکراتیکە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لەناوچەی هەجین ودەورووبەری کە بووەتە دوا مۆڵگەی چەتەکانی داعش لەسەرسنوورەکانی عێراق بەردەوامە. لەدوا ڕۆژەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەهۆی گردەلوول وخوڵبارینەوە لەچەندین شوێن شەڕی سەخت هاتەئاراوە. شەڕڤانان بەوەرەیەکی بەرزەوە درێژە بەهەڵمەتەی پاککردنەوەی ناوچەکەدەدەن لەچەتەکانی داعش.

لەناوڕیزەکانی قەسەدەدا شەڕڤانانی عەرەب، کورد، سوریان ولەگەلێک پێکهاتەی تر، هەرکەسێک بەڕەنگی خۆی بۆئەوەی وەڵاتەکەی ئازادبکات شەڕدەکەن. شەڕڤانانی قەسەدە کە هەرکامیان خاوەن زمان، ڕەنگ و باوەڕی جیاوازن، دەڵێن ئەوان شان بەشانی یەک شەڕدەکەن و ئامانجی ئەوان دامەزراندنی وەڵاتێکی ئازاد ودیموکراتیکە.

ئەوشەڕڤانانەی کە بەشداری هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بوون زۆربەیان خەڵکی دەیرئەزۆر وحەسەکەن و پێشووترزوڵمی داعشیان بینیوە. ئەوشەڕڤانانە کە بنەماڵە وخزمەکانیان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون بۆئەوەی برینی گەل ساڕێژببێت شەڕدەکەن.

شەڕڤانی قەسەدە بەناوی فادی خەلیل کە ٢٥ کەس لەئەندامانی بنەماڵەکەی لەشەداد کوژراون دەڵێت، " من خەڵکی شەدادم و لەناو تابوری شەداد جێگەی خۆم گرتووە. چەتەکانی داعش ٢٥ ئەندامی بنەماڵەکەمیان کوشتووە. من تۆڵەی ئەوان دەکەمەوە. لەساڵی ٢٠١٦وە هام لەناو ڕیزەکانی یەپەگەدا. لەشەڕی جرابلوس، منبج وڕەقا بەشداریم کردووە. ئیستاش لەهەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە لە دەیرئەزۆ بەشدارم.

ئەلوان سەبری یەکێکی دیکە لەشەرڤانانی قەسەدە دەڵێت، چەتەکانی داعش لە هەرێمەکە هەرجۆرە تاوانێکیان ئەنجام داوە و ئەوان لەسەرداوای گەلی دەیرئەزۆردەستیان بەم هەڵمەتەکردووە. سەبری دەڵێت، من خەڵکی ناوچەی مەعبەدێ-ی ڕمێڵانم. لەسەرچەکی قورسم. ئێمە بۆشەڕەف ونامووسی خۆمان لێرەین. بە فەلسەفەی ڕێبەری خۆمان لەهەرشوێنێک پێویست بێت ئامادەدەبین وبۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان لەدەستی زۆرداری داعش شەڕدەکەین. پشت بەخواهەم لێرەو وهەمیش لەعەفرین سەربکەوین."

شەڕڤانێکی دیکە بەناوی ڕوناهی شەهادەت دەڵێت، ئێمە لەناوڕیزەکانی قەسەدەدا بەورەیەکی بەرزەوە پاراستنی خاکی خۆمان دەکەین. ئێمە بۆ پاراستنی خاکی خۆمان ئامادەین گیانی خۆمان فیدابکەین. بۆ ئەوەی کە برینی گەلەکەمان ساڕێژ بکەین شەڕدەکەین."

ک-ش