ئه‌مڕۆ (١٨ی ژانوویه‌ی ٢٠١٨) ده‌یان هه‌زار كه‌س له وه‌ڵاتییانی عه‌فرین بۆ ئیدانه‌كردنی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوه‌ندی كانتۆنی عه‌فرین خۆپیشاندانێكی به‌رفره‌وانیان سازكرد.
خۆپیشاندانه‌كه به دروشمی «هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناتوانن ئیراده‌ی گه‌لی ئێمه له كانتۆنی عه‌فرین بشكێنن» ڕێكخرابوو. هه‌رچه‌نده بارانێكی به‌هێز ده‌باری، به‌ڵام باران نه‌بووه به‌ربه‌ست و وه‌ڵاتیان له‌ژێر نمه‌ی باران له چواڕیانی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه. خۆپیشانده‌ران تا كۆتایی شه‌قامی ئهلڤیلات ڕێپێوانیان كرد و درووشمه‌كانی «تۆپهكانتان ئێمه ناترسێنن، ده‌ست له خاكمان به‌رناده‌ین، بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌گه، بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌ژه، بژی برایه‌تیی گه‌لان» و چه‌ندین دروشمی دیكه‌یان ده‌گوته‌وه.
له دوای گه‌یشتنه شوێنی دیاریكراو، ده‌قه‌یه‌ك ڕێز له گیانی شه‌هیدان گیرا. دواتر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین، هێڤی مسته‌فا قسه‌ی بۆ ئاماده‌بوان كرد و رایگه‌یاند: «سوپای توركیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس له‌نێو وه‌ڵاتییان، هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین و ده‌ڵێن خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رده‌ده‌ن. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه لێره درۆكانی ده‌وڵه‌تی توركیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه.»
هه‌روه‌ها فه‌رمانداری یه‌په‌گه، عه‌بدۆ ئیبراهیم ڕایگه‌یاند: «گه‌لی عه‌فرین به به‌رخۆدانه‌كه‌ی ناسراوه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ ناكات با سه‌یری مێژوو بكات. ئه‌و هێزانه‌ی داعشیان شكاند، ئیراده و هێزی ئێمه پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر عه‌فرین، هه‌مان چاره‌نووسی داعشی ده‌بێت. عه‌فرین خه‌تی سووره و نابێ كه‌س بیبه‌زێنێ. وه‌ڵاتیانی شاری زه‌یتوون و خۆڕاگری ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رناده‌ن.»
هاوكات له كانتۆنه‌كانی كۆبانێ و گرێسپیی هه‌رێمی فورات، هه‌زاران كه‌س بۆ پشتیوانی له عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد و هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیایان ئیدانه كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا - كه‌جه‌ده‌كه، ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندان له ٢٨ شاری ئه‌ورووپا ده‌كات. له بانگهوازییهكدا كه‌جه‌ده‌كه داوای له كوردستانیان كردووه به‌شداری له چالاكییه‌كان بكه‌ن و خاوه‌نداره‌تی له عه‌فرین بكه‌ن.
ش. م