فڕۆکەکانی تورکیا فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە شەهبا بۆردوومان ئەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، فڕۆکەخانەی سەربازیی منخ لە کانتۆنی شەهبا بۆردوومان دەکەن.

پەیامنێری ئاژنسی فورات لە ناوچەکە ڕایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، فڕۆکەخانەی سەربازیی منخ لە کانتۆنی شەهبا بۆردوومان دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سنووری شارۆچکەکانی ڕاجۆ و شێراوا و چیاکانی لێلونێ و بیلال، گوندەکانی عەین دەقنە و ماموولی حەجیکا-یان لەسنووری کانتۆنی عەفرین بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ٧ هاوڵاتی مەدەنی بریندرابوون.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی عەفرین-دا دەسووڕێنەوە