قه‌سه‌ده ئاماری ٢ ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی گهردهولوولی جزیری ڕاگه‌یاند
له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ٤١ چه‌ته له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كوژراون. هه‌روه‌ها ٦ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده شه‌هید بوون.
له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ٤١ چه‌ته له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كوژراون. هه‌روه‌ها ٦ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری ٢ ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات-ی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده دوو ڕۆژ به‌ر له ئه‌مڕۆ له له ناوچه‌ی دێره‌زۆر كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كرد.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له لای ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی بۆخازای سه‌روو، هێزه‌كانمان له ١٠ی ئهیلوول\١٩ی خه‌رمانان ٣ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد. شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو له‌نێو شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كان ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به چه‌ته‌كان كه‌وت و ١٠ خاڵ كه چه‌ته‌كانی لێ جێگیر بووبوون، ڕزگار كران. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان له ڕۆژی دووه‌مدا كیلۆ مه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد و ٧ خاڵیان له چه‌ته‌كان ڕزگار كرد. له‌م شه‌ڕه به‌رفره‌وانه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٣ جار بۆردومانی چه‌ته‌كانیان كرد.
له‌م شه‌ڕه‌دا ٤ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون و بۆ ته‌داوی كردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌مان كردوون. هه‌روه‌ها مینێك به بلدۆزهرێكی هێزه‌كانی ئێمه‌دا ته‌قییه‌وه و ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وته‌وه.
به‌ره‌ی كه‌سرا
هێزه‌كانمان له زۆر لاوه به‌ره‌وپێش چوون. له ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ٦ كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كرد. ١٠ خاڵی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار كران. له‌وێ ڕووبه‌ڕوو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا ڕوویدا. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٧ جار له چه‌ته‌كانیان دا.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانمان جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له‌و شه‌ڕه‌دا ٤١ چه‌ته‌یان كوشتووه، بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، جبه‌خانه و ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیان تێكشكاندووه. هه‌روه‌ها ٦ شه‌ڕڤانیش شه‌هید بوون.
هه‌تا ئێستا له‌وێ شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه و چه‌ته‌كان به هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگری له پێشڕه‌ویی هێزه‌كانمان بكه‌ن.»
s.m