قەسەدە خانەوادەیەکی دیکەی ئێزدی ڕزگار کرد
تیمێکی تایبەتی قەسەدە خانەوادەیەکی دیكه‌ی ئێزیدییان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
تیمێکی تایبەتی قەسەدە خانەوادەیەکی دیكه‌ی ئێزیدییان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قەسەدە لە دێرەزۆر بە مەبەستی ڕزگارکردنی هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش و خانەوادە بە دیلگراوهكان، بە هاوکاری سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپه‌یمانان بەردەوامە.
لە چوارچێوه‌ی ئەو هه‌ڵمه‌ته‌دا تیمێکی تایبەتیی قەسەدە لە رۆژهەڵاتی فورات بە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەت توانیان دایکێکی ئێزدی و منداڵێکی ٤ ساڵانە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن.
ئەوانەی کە ڕزگار کراون
ناوی ئەو کەسانەی کە لە دەستی چەتەکان رزگار کراون وەهایە؛ خەزال چۆقی (دایك)، دالیا (منداڵ)، حەبیب، عەلی و سامی.
تیمه‌كه‌ی قەسەدە ئەندامانی ئەو بنەماڵانەی کە رزگاریان کردبوون بۆ ئەوەی ڕاده‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و یەپەژە (یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن)ی بكه‌ن، ڕادەستی ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی دێرەزۆریان کردن.
پێشتر یەپەژە بۆ ئەوەی ئەو بنەماڵە ئێزدییانه‌ی كه ڕزگارییان ده‌كه‌ن بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال کۆمیتەیەکی هاوبه‌شی دروستكردبوو.
s.m