كۆنگرەی ستار بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری و داگیرکەری شەرمەزار کرد

کۆنگرەی ستاری عەفرین لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لە هەرێمی شەهبا ڕپێوانێکیان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری ئەنجامدرا.

کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکەدا لە شەهبا ڕیزە چالاکی ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی ئەهرەس بە بەشداری ١٥٠ ژن ڕێپێوانێکی درێژمەودای ٣ ڕۆژی بەڕێوەبرا.

لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار بەرزکرانەوە و چالاکوانان تیشێرتیان لەبەر خۆیان کردبوو کە ' ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' لەسەری نووسرابوو.

ڕێپێوانەکە کە لە ئەهرەس دەستیپێکرد لە فافین کۆتایی هات.

ف.ق