له جندرێس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كان جوتیارێك بریندار بوو
جوتیارێك كه له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین باخچه‌كه‌ی خۆی ده‌كێڵا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بریندار بوو.
جوتیارێك كه له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین باخچه‌كه‌ی خۆی ده‌كێڵا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بریندار بوو.
مینێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین جێگیریان كردبوو، له كاتی تێپه‌ڕبوونی تراكتۆری جوتیارێك ته‌قییه‌وه. ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه جوتیاره‌كه به سه‌ختی بریندار بووه.
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، جوتیاره‌كه له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌زاز كرا.
s.m