له‌سه‌ر سنووری ڕۆژاڤا - باكوور هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانان ده‌وریه‌ی هاوبه‌شیان كرد

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) له‌ كۆبانێ و گرێسپی كه‌ له‌ژێر هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ردان، ده‌وریه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كرد.

شاندێكی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ناوچه‌كانی شێخله‌ر-ی كۆبانێی كرد كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ناوچه‌ی جه‌رابلووس-ی داگیركراو هه‌ڵكه‌وتووه‌. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچه‌یه‌ پێكه‌وه‌ ده‌وریه‌یان كرد.

هه‌روه‌ها له‌ كانتۆنی گرێسپی-ش كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر، ئه‌و هێزانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌وریه‌یان كرد.

s.m