له شه‌هبا پرسه‌ی مام زه‌كی شه‌نگالی دانرا
یه‌كێتیی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین له كه‌مپی به‌رخۆدانی عه‌فرین پرسه‌ی بۆ مام زه‌كی شه‌نگالی دانا كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٥ی ئاب له شه‌نگال شه‌هید بوو.
یه‌كێتیی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین له كه‌مپی به‌رخۆدانی عه‌فرین پرسه‌ی بۆ مام زه‌كی شه‌نگالی دانا كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٥ی ئاب له شه‌نگال شه‌هید بوو.
له كه‌مپی به‌رخۆدانی كانتۆنی شه‌هبا كه ئاواره‌كانی كانتۆنی عه‌فرینی لێ ده‌مێننه‌وه، ئه‌مڕۆ پرسه‌ی مام زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له لایه‌ن یه‌كێتیی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین دانرا.
له دوای ڕێزگرتن له شه‌هید، سلێمان جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و گوتی: «شه‌هید زه‌كی له هه‌موو لایه‌كی كوردستان له‌پێناو ئازادیی كوردستان تێكۆشا.»
جه‌عفه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد قڕ بكات و به تایبه‌تی ئێزدییه‌كان ده‌كاته ئامانج. هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان حه‌نان نهسرۆ له مه‌ڕاسیمی پرسه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه، زۆری نه‌ماوه ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناوبچێت. ئێمه به جیهان ده‌ڵێین هه‌زاران كه‌س هه‌ن كه بتوانن ئاڵای تێكۆشان هه‌ڵده‌ن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گوندی ئه‌حداس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی فافین ئه‌حمه‌د سلێمان له وته‌كه‌یدا گوتی: «دوژمن پێشه‌نگه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كاته ئامانج و ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ی گه‌لی كورد له‌ناوببات. له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی ئێمه هه‌زاران شه‌هیدمان دان.»
s.m