له‌ عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان چه‌ته‌كان ڕووده‌دات

له‌ هه‌رێمی عه‌فرین كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داگیریان كردووه‌، له‌نێوان گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌یشی شه‌رقیه‌ و جه‌یشی ئیسلام شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووده‌دات.

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌یدانی كاوه‌ی شاری عه‌فرین له‌نێوان گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌یشی شه‌رقیه‌ و جه‌یشی ئیسلام شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستی پێكرد. سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان ڕایانگه‌یاند، له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی قورس به‌كارهێنراوه‌ و شه‌ڕ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ بۆ مه‌یدانی نه‌ورۆز. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌و ٢ مه‌یدانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌كان كوژراون، به‌ڵام چه‌ته‌كان ده‌ڵێن ته‌نیا ١ كه‌س كوژراوه‌.

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕی چه‌ته‌كان به‌هۆی كوشتنی سه‌رچه‌ته‌ی جه‌یشی شه‌رقیه‌ له‌ لایه‌ن گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌یشی ئیسلام، سه‌ریهه‌ڵدابێت.

s.m