لە ئەرجەنتین چالاکیەک بۆ پشتیوانی رۆژئاوا ساز کرا

لە چوارچێوەی پشتیوانی گەلانی جیهان بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا، لە شاری بۆینس ئارسی پایتەختی ئەرجەنتین چالاکیەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی رۆژئاوا ساز کرا.

لە بوینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین رێکخراوی Encuentro de Memoria Verdad y Justicia (EMVyJ)- (کۆمەڵەی فکر و راستی و یەکسانی) کە لە ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارتە سیاسیەکان و سەندیکا و رێکخراوانی ژنان پێک دێت، چالاکیەکی پشتیوانیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان ساز کرد.

جگە لە ئەندامانی کۆمەڵەکە، چەندین دەستپێشخەریی ژنان و هونەرمەند و چالاکیی مەدەنیش، بەشداری چالاکیەکە بوون.

لە چالاکیەکەدا کە لە گەورترین گۆڕەپانی بۆینس ئارسی پایتەخت ساز کرا، پەیامی کۆنگرەی ستار-ی رۆژئاوای کوردستانیش خوێنرایەوە و دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، رێپێوانێک ساز کرا و تیایدا دروشمی پشتیوانی بۆ رۆژئاواو شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکان، بەرز کرانەوە.

ز.ش