لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ کەسی تر بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. ژمارەی تووشبووانیش لەو هەرێمە ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بارەی دوایین بارودۆخی ناوچەکەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هاوکات ٤٨ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.

بەم پێیە ژمارەی تووشبووان لە ناوچەکە گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٤٦ کەس و تا ئێستاش لەو ژمارەیە ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و بارودۆخی تەندروستی ٥١٦ کەسیش باش بووە.

ز.ش