لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

بەپێی ئاماری دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی تر بەهری ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە حەسەکە کەسێکی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.

راشیگەیاند، بە گشتیش ١١٢ کەسی تر لەناوچەکانیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەوشەی راگەیاند، لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ١٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٤ کەسیان گیانیان لە دەستداوە ٥٣٠ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.

ژ.ت