لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

دەستەی تەندروستی باکووری و ڕۆژهەلاتی سوریا لەبارەی دۆخی دوایی کۆرۆنا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە هەرێمەکە بە گشتی ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ٨٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

تا ئێستا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٩١٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٣ کەس چاکبوونەتەوە.

ف.ق