لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

دەستەی تەندروستی بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای کرد کە ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها ١٤ کەسی تر چاکبوونەتەوە کە تووشی ڤایرۆسەکە ببوون.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا هەزار و ٧١١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥١ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ف.ق