لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گورزی سەخت لە چەتەکان دەدرێت

لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیر کە بەهەڵمەتی' نەهێشتنی داعش' ناوی لێدەکرێت،چەتەکان هەوڵ دەدەن لە گردەلوولی ڕمڵ کەڵک وەربگرن وهێرش بکەن. فەرمانداریەتی قەسەدە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی پلانی ئەوان بەڕیوەدەچێت.

شارۆچكەی هەجین داویین ناوچەیە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ژێردەستی چەتەکانی داعشدا ماوەتەوە. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بە ئامانجی ڕزگارکردنی ئەوناوچەیە لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولەوە دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان.

شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیركه‌ له‌ چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له‌ دێره‌زۆربه‌ڕێوه‌ده‌چێت، لە بەرەی هەجین و باخۆزدا لە پێشڕەویدان. شەڕڤانان چەند   ڕۆژپێش ئیستا گوندەکانی باخۆز، سەجلێ و موزانێ-یان لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد. ماوەی ٣ڕۆژە کە دەستیان بەئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی سوسێ کردووە وتائیستا بەشێکی گەورە لەوناوچەیە ڕزگارکراوە.

' لەکاتی گردەلوولی ڕملدا دەست بە هێرش دەکەن'

ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان لە باخۆزلەنزیک سنوورەکانی عێراق ولە شارۆچکەی هەجین لەدوو قۆڵەوە دەستی پێکردووە. ئۆپەراسیۆن مانگ ونیوێکە بەردەوامە. بەتایبەتی ئەم دە ڕۆژی ڕابردووە کە گردەلوولی ڕمڵ لە ناوچەکە هەستاوە چەتەکانی داعش زۆرجاران وەک دەرفەت بەکاری دەهێنن و هێرش دەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەوانیشەوە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەپێشڕەویدان.

ئەوهەرێمە دوایین هەرێمی ژێردەسەلاتی داعشە وچەتەکان لە شاروشارۆچکەکانی دیکەی عێراق و سووریاوە خۆیان خزاندووەتەوئەوهەرێمە. هەرێمەکە لە قەڕاخی ڕوباری فورات هەڵکەوتووە، ٣٥کم درێژییەکەیە و ٨بۆ١٠کم پانتاییەکەیە. کاتێک کەئۆپەراسیۆن دەستی پێکرد،ژمارەی ئەو چەتانەی کە لەوهەرێمە جێگیربوون بە ٣هەزار چەتە مەزەندە دەکران.

' بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە'

ئەو چەتانەی کە لەهەرێمە جیاجیاکانی عێراق وسووریاوە هاتنە،لەهەرێمەکەداچەکی قوورسیان جێگیرکوردووە. زۆربەی شوێنەکان داگیرکراون، چەتەکانی داعش لەکاتی گردەلوولی ڕمڵدا دەست بەهێرش دەکەن. بەلام لەم چەندڕۆژی دواییەداهێرشەکانیان بەرفراوانتربووە. چەتەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراوهێرشی شەڕڤانان تێک بشکێنن.

زۆربەی هاووڵاتیانی مەدەنی هەرێمەکەیان بەجێ هێشتووە.چەتەکان لەناوماڵەکاندا خۆیان حەشارداوە. دەوترێت کە زۆربەی ئەو چەتانەی داعش خەڵکی وەڵاتانی ترن ولەشەڕی بیاباندا شارەزاییان هەیە

' ئۆپەراسیۆن بەپێی پلان بەڕێوە دەچێت'

فەرمانداریەتی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاشکرای کرد سەرەڕای شەڕی قوورس لەم ڕۆژانەی دواییدا ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی پلانی ئەوان بەڕێوە دەچێت. لەهەرێمەکە بەهۆی ئەوەی کە چەتەکانی داعش هاووڵاتیانی مەدەنی وەک قەلغان بەکاردەهێنن ئۆپەراسیۆنەکە بەهەستیارییەوە بەڕێوە دەچێت.

چەتەکانی داعش لەساڵی ٢٠١٤وە لە کاتی داگیرکردنی مووسڵ، بانگەشەی ڕاگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامییان کرد ودوای بڵاوبوونەوەیان لەسووریا شاری ڕەقایان داگیرکرد وخۆیان بەناوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام' ناساند. دوای ڕزگارکردنی شارۆچکەی هەجین ڕزگارکرا، چەتەکانی داعش بەتەواوی لە باکووری چەمی فورات دەرکران.

ک-ش