لە دێرئەزۆر هێرشێکی چەتەکانی داعش تێکشکا

شەروانان هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و کوشتنی ٥١ چەتەی داعشیان ئاشکرا کرا، هاوکات دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، دوو چەکی دۆشکا، دوو شۆڤڵ، هاوەنێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی داعش لەلایەن هێزەگانی سوریای دیموکراتەوە تێکشێکندارون.

کاتژمێر ٦:٣٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژئاوای کوردستان، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی بحرادان-ی سەر بە شارەدێی هەجین-ی سەربە پارێزگای دێرەزور لە کەناری باکوری ڕوباری فورات.

هێرشەکە بە مەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ هەڵاتنی چەتە گەمارۆدراوەکانی گوندی خرانیجتە ئەنجام دراوە، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامیان دراوەتەوە و شەڕەکە تا کاتژمێر ٨:٠٠ ئەم بەیانییە بەردەوادەم بووە، و لە ئەنجامدا ٥١ چەتە کوژراون.

هاوکات دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، دوو چەکی دۆشکا، دوو شۆڤڵ، هاوەنێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی داعش لەلایەن هێزەگانی سوریای دیموکراتەوە تێکشێکندارون.

ک  ـ ش