لە رەقا تەقینەوەیەک روویدا
لە شارى رەقا لە باکووری سوریا بەهۆی روودانى تەقینەوەیەکەوە ژمارەیەک هاووڵاتى بریندار بوون.
لە شارى رەقا لە باکووری سوریا بەهۆی روودانى تەقینەوەیەکەوە ژمارەیەک هاووڵاتى بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە نزیک یاریگاى ئەسوەد لە ناوەندى شارى رەقا و لە کاتى تێپەڕینى پاسێکدا روویداوە. تەقینەوەکە بەهۆی تەقینەوەى مینێکەوە بووە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک هاووڵاتى برینداربوون، بەڵام تا ئێستا لەبارەى رووداوەکەوە راگەیاندراوى فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
ر.م