لە شەدادێ تەقینەوەیەک روویدا
لە ناوچەى شەدادێ لە کانتۆنى حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و ٥ کەسى تر برینداربوون.
لە ناوچەى شەدادێ لە کانتۆنى حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و ٥ کەسى تر برینداربوون.
ئاژانسى هەواڵى هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٨:٣٠ ئەم بەیانییە لە نزیک وێستگەى کارەباى شەدادێ تەقینەوەیەک روویدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە هاووڵاتییەک بە ناوی حاج ئەبو داوود کوژراوە و ٥ کەسى تریش برینداربوون.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حەسەکە و هێزەکانى ئاشایش چوونەتە شوێنى رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ر.م