لە عەفرین بریندار هەیە

لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکەکانی ئەرتەشی تورک ژمارێک هاوڵاتی مەدەنی لە عفرین بریندار بون

لە عەفرین، فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکی داگیرکەری تورک، ماوەی 2 کاتژمێرە بۆردومانی هاوڵاتیانی سڤیل دەکەن، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن و برینی هەندێکیان سەختە. 
ڕاگەیەندرا، لە نێو بریندارەکاندا ژمارەیەکیان منداڵن.
نەخۆشخانەکانی عەفرین، داوایان لە هاوڵاتیان کردوە، بۆ خوێنبەخشین بەبریندارەکان سەفەربەر ببن.
تا ئەم ساتانە بۆردومنی فڕۆکەکان بێناوبەر بەردەوامە.