لە عەفرین هاووڵاتییەکی دیکە ڕفێندرا
هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی جێگر ئاسلان سەیدۆ ڕفاند.
هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی جێگر ئاسلان سەیدۆ ڕفاند.
بە پێی ئەو زانیارییانهی بە دەستمان گەیشتوون، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیركهر لە گوندی چۆقێی سەر بە شاری عەفرین هاووڵاتییەکی سیڤیلیان بەناوی جێگر ئاسڵان سەیدۆ ڕفاندووه.
بە گوێرهی سەرچاوە خۆجێیهكان، سەیدۆ لە لایەن كۆمهڵێك چهتهی بەناو «پۆلیسی سهربازی» ڕفێندراوه و تا ئێستا چارهنووسی دیار نییه.
هەمان سەرچاوە ڕاشیگەیاند، چەتەکانی لیوای سوڵتان موراد-ی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە عەفرین كێبڵی کارەبای خەڵکی ئەو شارەكهیان بڕیوه و ماڵ و موڵکی گهل تاڵان دەکەن.
s.m