لە منبج کۆمەڵەی چەرکەس دەکرێتەوە
گەلی چەرکەس لە شاری منبج کۆمەڵەیەک بۆ کاروبارەکانى خۆیان لەو شارەدا دروست دەکەن.
گەلی چەرکەس لە شاری منبج کۆمەڵەیەک بۆ کاروبارەکانى خۆیان لەو شارەدا دروست دەکەن.
ڕۆژی ١٥ی ئاب ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری منبجە و لەو ڕۆژەدا چەرکەسەکانی ئەو شارە کۆمەڵەی چەرکەس دەکەنەوە.
نەجییە قرتاوی یەک لە دامەزرێنەرانی ئەو کۆمەڵەیە دەستنیشانی کرد، ئامانج لە کردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە، پاراستنی کلتور و فۆلکلۆری چەرکەسیەکانە و وتیشی "وەک چەرکەسەکان لە ناوەندی شاری منبج، خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و هاوکاریی دەگەیەنینە خێزانە چەرکەسەکانی منبج".
نەجییە جەختیشی کردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کۆمەڵەکەیان بەردەوامن و ڕاشیگەیاند، کە لەناو کۆمەڵەکەیاندا وانە و کۆرسی هونەریش دەوترێنەوە.
کۆمەڵەی تورکمانەکانیش بەشداری چالاکییەکانی دووەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی منبج دەکەن.
ر.م