لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ چەتە کوژران و تانکێک گورزی لێدرا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەنجامەکانی چالاکی شەڕڤانانیان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا کرد.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەنجامەکانی چالاکی شەڕڤانانیان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لانی کەم ٥ چەتە کوژران و ٦ دیکەش بریندار بوون، هاوکات گورز لە تانکێک وەشێندراوە.
قەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاند کە ٢ شەڕڤانیشیان شەهید بوون.
"سوپای داگیرکەر لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئاگربەست پێشێل دەکەن، بە هەر شێوەیەک هێرشەکانیان بۆ بەرفراوانکردنی داگیرکارییەکانیان زیاتر دەکەن.
تل تهمر
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی لەیلان و گوزەلی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هەوڵیان دا هەندێک ناوچە داگیر بکەن.
ئهبوورێسهن
سوپای داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی بە هێزێکی گەورەوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تەل وەرد و ئوم شیبا و تەل محەمەد.
عهین عیسا
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، بە ئامانجی داگیرکردنی ناوچەی نوێ کە ڕێگەی M4ی نێودەوڵەتیشی تێدایە، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی خربەت کەریم، دبس و خالدیە. هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٢ چەتە کوژران و ٢ دیکەش بریندار بوون، گورز لە تانکێک درا. گرووپە چەتەکانی سەربە داگیرکەر لە گوندی شێرگرات، تبێنا و مەسعودییە بە پشتیوانی چەکی قورس و بۆردومانی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی. هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا ٣ چەتە کوژران و ٤ دیکەش بریندار بوون.
بە گشتی لە ئەنجامی وەڵامدانەوە هێزەکانمان، ٥ چەتە کوژران و ٦ی دیکەش بریندار بوون.
لەو بەرخۆدانەدا ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون".