لە چلاخا ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد کە لە قامشلۆ دەستپێکرا گەیشتە چلئاخا.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پشتگیریکردن لە هەنگاوەکەی کەجەکە بە دروشیمی 'بەسە بۆ گۆشگەیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا ڕێپێوانێکی درێژمەودای بە بەشداری ٣٠٠ گەنج لە قامشلۆ بەرەو دێرک دەستپێکرد. ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوام بوو. ڕێپێوانەکە گەیشتە چلئاخا.

گەنجان لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە بە چەپڵە لێدان و دروشم پێشوازیان لێکرا و ڕێپێوانەکە بەرەو گرکێ لەگێ بەردەوامە.

ف.ق