ماکرۆن: ناتۆ مردووە
ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە ناتۆ مردووە و قەسەدە دەبێتە قوربانی بڕیاری ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنی تورکیا.
ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە ناتۆ مردووە و قەسەدە دەبێتە قوربانی بڕیاری ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنی تورکیا.
ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ گۆڤاری 'The Economist' قسەی کردووە و رایگەیاندووە کە "ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، مردنی ناتۆیە".
ماکرۆن وتیشی: "تورکیا کە هاوبەشی ناتۆیە، هێرش بۆ سەر شوێنێکی وەها دەکات کە بەرژەوەندییەکانمان دەخاتە مەترسیەوە. ئەوە بۆ ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. بریاری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکەکان، دەمانگەینەێتە دوو ئەنجام. قەسەدە کە هاوکارمانە و پێکەوە لەدژی داعش شەڕ دەکەین، دەبێتە قوربانی".