وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مڕۆ لێدوانێكی دا و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و هێرشانه په‌سه‌ند ناكه‌ین كه توركیا ده‌یكاته سه‌ر شاری عه‌فرین له باكووری ڕۆژئاوای سووریا، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه پێشێلكارییه‌كی نوێی توركیایه له‌سه‌ر خاكی سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ڕایگه‌یاند: «هه‌ڵوێستی میسڕ ڕوونه. ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێكاری سه‌ربازیدا نین و په‌سه‌ندی ناكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازاری براكانمان له سووریا زیاتر ده‌كات.»
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا، حكوومه‌تی میسڕ ڕایگه‌یاند: «به‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسی، به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك، بۆ پاراستنی خاكی سووریا گرنگه.»
ش. م