زرگانی: هێرشێکی دژی رێگای ستراتیجی ( M4) تێک شکێنرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی زرگانیی سەرێکانی تۆپباران کرد و هەوڵی دا رێگای ستراتیجیی (M4) دابخات. شەڕڤانانی قەسەدەش هێرشەکانی دژی ئەو رێگایەیان تێک شکاند.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی زرگانیی سەرێکانی تۆپباران کرد و هەوڵی دا رێگای ستراتیجیی (M4) دابخات. شەڕڤانانی قەسەدەش هێرشەکانی دژی ئەو رێگایەیان تێک شکاند.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم ئێوارەیە بە هاوکاری چەتەکانییەوە، گوندی ئومل ئشبە و تل وەرد و ئینەل هاوای سەر بە ناوچەی زرگانییان تۆپباران کرد و لە ئەنجامی وەڵامی شەڕڤاناندا شەرێکی قوڕس لە نێوانیاندا روویدا.
کاروانێکی ئۆتۆمبیلەکانی گروپی چەتەکان بەنیاز بوو رێگای M4 لە نێوان گرێ سپی و عەین عیسادا دابخەن، بەڵام رووبەرووی وەڵامێکی توندی هێزەکانی قەسەدە بوونەوەو هەوڵەکەیان شکستی هێنا.
ز.ش