هێزه‌كانی داگیركه‌ر له عه‌فرین ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له گوندی كه‌فه‌ر شله-ی عه‌فرین ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له گوندی كه‌فه‌ر شله-ی عه‌فرین ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئانها، شه‌وی ڕابردوو چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی كه‌فه‌ر شله-ی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕفێنراون: حه‌سه‌ن مانان مسته‌فا (٤٥ ساڵان)، ئیسماعیك مه‌نان مسته‌فا (٤٣ ساڵان)، سوبحی مه‌نان مسته‌فا (٤٠ ساڵان)، مسته‌فا خه‌لیل عه‌بدولڕه‌حمان (٢٥ ساڵان)، مه‌زڵووم ئه‌حمه‌د مسته‌فا (٢٥ ساڵان)، عیسمه‌ت ڕه‌شید مده‌وه‌ر (٣٠ ساڵان)، فه‌رهاد مسته‌فا (١٧ ساڵان)، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا (١٦ ساڵان)، مه‌نان ئیسماعیل (١٥ ساڵان) و عه‌بدۆ خه‌لیل عه‌بدولره‌حمان (١٨ ساڵان).
ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕفێنراوه‌كان ئه‌شكه‌نجه دراون و ناشزانرێت به‌ره‌و كوێ براون. هاوڵاتی عه‌بدۆ خه‌لیل عه‌بدولره‌حمان به چه‌قۆ بریندار كراوه.
چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام ڕۆژی ٨ی ئهیلوول\١٧ی خه‌رمانان-یش له گوندی كورزهله-ی ناوچه‌ی شێراوا-ی سه‌ر به عه‌فرین ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ٢٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
s.m