ڕووسیا ڕێی پێدا، توركیا به ٦٩ فڕۆكه‌وه هێرشی كرد
ڕووسیا و توركیا ڕێككه‌وتن. سوپای ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به ٦٩ فڕۆكه‌وه هێرشان كرده سه‌ر عه‌فرین.
ڕووسیا و توركیا ڕێككه‌وتن. سوپای ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به ٦٩ فڕۆكه‌وه هێرشان كرده سه‌ر عه‌فرین.
ئه‌مڕۆ (٢٠ی ژانوییه‌ری ٢٠١٨) كاتژمێر ١٦:٠٠ سوپای داگیركه‌ری توركیا بۆردومانی عه‌فرینی كرد. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، شه‌را، شێراوا، ڕاجۆ و بلبلێ-یان كرده ئامانج. ڕای گشتیی جیهانیش بێده‌نگه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌فرین كرد، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرا ئه‌وه بوو «ئایا ڕووسیا ڕێ به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌دات یان نا».
له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ١٠ سیڤیل بریندار بوون كه ٢ برینداریان منداڵن و برینی ٣ كه‌سیش سه‌خته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پله‌باڵای سه‌ربازی ده‌ستنیشانی كرد كه له‌سه‌ر مێزی «دانوستانی عه‌فرین - ئیدلب» ڕێ به هێرشه‌كه دراوه و به ٦٩ فڕۆكه هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
پاش ده‌ستپێكردنی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ڕووسیا هێزه‌كانی خۆی له عه‌فرین كشانده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان ڕووسیا و توركیا پێكه‌وه ئامانجه‌كانی بۆردومانه‌كه‌یان دیاری كردووه. له‌نێو ئامانجه‌كاندا، بنكه‌ی سه‌ربازی منخ له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و كۆگه‌كانی سووته‌مه‌نی له عه‌فرین هه‌ن.
دوای هێرشه ئاسمانییه‌كان، سه‌ربازانی توركیا ویستیان له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه له گوندی بالیێنی ناوچه‌ی بلبل-ه‌وه سنوور ببه‌زێنن. پاش ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه، هێرشه داگیركه‌رییه‌كه‌ی سه‌ربازانی تورك شكێنرا.
قه‌ره‌یلان هۆشداری دابوو
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه، مووراد قه‌ره‌یلان شه‌وی ڕابردوو بۆ «ستێرك تی ڤی» قسه‌ی كرد و ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین لێدوانێكی گرنگی دابوو. قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: «له‌وانه‌یه فڕۆكه‌كانی توركیا به ڕێپێدانی ڕووسیا هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌فرین. داوا له ڕووسیا ده‌كه‌ین نه‌بنه هاریكاری ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵه‌ی توركیا.»
مووراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه له‌نێوان ڕووسیا و توركیا ڕووبدات، ده‌بێته خیانه‌تی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، چونكه له‌و هه‌رێمه سه‌ربازی ڕووسیا هه‌ن كه هاریكاریی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌یان كردووه. یان كاتێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ڵێن ئێمه پشتگیری ئێوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ڕێ بۆ هێرشی سوپای توركیا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌بێته خیانه‌ت.
ش. م