ڕێپێوانی کۆنگرەی ٣ ڕۆژەی کۆنگرەی ستار کۆتایی هات

لە شەهبا ڕێپێوانی درێژمەودای کۆنگرەی ستار کە بە دروشمی 'نا بۆ گۆشەگیری، بمڕێت خیانەت، کات کاتی ئازادیە' کۆتایی هات.

ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەی کۆنگرەی ستار بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لەناوچەی ئەرەس دەستیپێکردبوو، ئەمڕۆ لە فافین کۆتایی هات.

کاتێک چالاکوانان گەیشتنە فافین، دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، ڕاگەیەنراوێک بە ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی لە لایەن نەریمان حسێن، مەریەم مستۆ و جیهان سلێمانەوە خوێندرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەم بابەتە کرا:

"ئێمە وەک کۆنگرەی سیار پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێزە داگیرکەرەکان و هەرێمیەکان بۆ سەر ئۆجالان بە توندی شەرمەزار دەکەین.

هێزە داگیرکەرەکان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا و ئەو وڵاتانەی کە دەستیان لە پیلانگێڕیەکەدا هەبوو ، بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد و هەموو ژێردەستەکان کە داوای مافی خۆیان دەکەن، بچەوسێنن، یەکیان گرت.

کاتێک ئەو هێزانە پرۆژەی ڕێبەر ئاپۆیان بە مەترسی بینی، دەستیان بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد. بەو شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ لە کینیا دەستگیرکرا.

لەو ڕۆژەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکراوە و بۆ ئیمڕالی براوە، ٢١ ساڵە سیاسەتی ئەشکەنجەدان و فاشیزم بەردەوامە."

ف.ق