ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی عەفرین بەرزبویەوە

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی گوندی جلبەرە-ی عەفرین گەیشتە ٧ شەهید و ١١ بریندار.

ئێوارەی دوێنێ، فڕۆکەی جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی جەلبەرە-ی سەر بە شارۆچکەی شێراوا-یان لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومانکرد و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا.

ڕاگەیەندرا، کە دوای ئەوەی مانگی سۆر-ی کورد ئەو کەسانەی کە ببوونە ژێر داروپەردووەوە دەریان هێناون، دەرکەوتووە کە ٧ کەس شەهیدبوون، کە زۆربەیان ئەندامی یەک خێزانن، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوە، کە شەشیان منداڵن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دۆخی تەندروستیی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

 

ک ش