کوژرانی ١٥١ چەتەی داعش بەدەستی شەڕڤانان لە ئۆپراسیۆنی گردەلولدا

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا لە شارۆچکەی خەرانیچ گورزی قورسیان لە چەتەکانی داعشدا و لە ئەنجامدا ١٥١ چەتەی داعش کوژران.

 

ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە پێدەنێتە ١٢٣یەمین ڕۆژییەوە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیاندا، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕێکی شەڕڤانان لەگەڵ چەتەکانی داعشدا لە شارۆچکەی خەرانیچ ١٥١ چەتەی داعش کوژران.

شارۆچکەی خەرانیچ کەوتووەتە دووریی ٣٤ کیلۆمەتریی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری مەیادین.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەند شەڕڤانێکیش شەهیدبوون، بەڵام ژمارەکەیان ڕانەگەیەندراوە.

جگە لەو ١٥١ چەتەیە، لە شەڕێکی دیکەدا ژمارەیەک چەتەی بیانی کە بریتی بوون لە ژن و پیاو، لە کاتێکدا هەوڵیاندابوو لە گەمارۆی شەڕڤانان ڕا بکەن، کەوتنە بۆسەی شەڕڤانانەوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی شەڕڤانانیشدا سێ چەتە کوژران